حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕونکردنەوە دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕوانن و هیوایان هەیە حکومەتی عێراق پابەندی رێککەوتنەکان بێت و پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتودا بابەتی مووچەو کێشەکانی دیکە یەکلایی بکرێتەوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێڵێکدا باسی لە دابەشکردنی مووچە کرد و وتی، چاوەڕوانن و هیوایان هەیە بەغدا پابەندی رێککەوتنەکان بێت و پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا بابەتەکە یەکلاببێتەوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "رەنگە دەنگێک هەبێت بیەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان توشی ناڕەحەتی بکات بەڵام سەرۆک وەزیرانی عێراق تائێستا پابەندە بە رێککەوتنەکەوە و پێشبینی دەکەین لەم چەند رۆژەدا ئەم بابەتە یەکلایی بکرێتەوە و هیوادارین سەردەمی یەکترسڕینەوە کۆتایی پێبێت".

بابهتی پهیوهندیدار