کچێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی لە خەڵک کردووە و داوای پارەی لێکردوون

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کچێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە خەڵک کردووە و داوای پارەی لێکردوون.
پۆلیس دەشڵێت، کەسێک سکاڵای تۆمارکردووە و وتویەتی، ئەو کچە هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تی لێده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی نه‌داتێ.
کچەکە لە یه‌كێك له سیتییه‌كانی شاری سلێمانی دەستگیر کراوە و دەستگیشگیراوە بەسەر مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، "تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە كه له رێگەی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ند كه‌سێكی فریوداوه و دواتر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تیدا داوای بڕێك پاره‌ی لێكردون".
کچەکە بەرەگەز عه‌ره‌بە و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
