سێ ڕۆژنامەنوسی کورد لە تورکیا دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له چوارچێوه‌ی ئۆپەراسیۆنێكدا، كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتی ئامه‌د ده‌ستپێكردووه، سێ ڕۆژنامه‌نووس، به‌ناوه‌كانی فورات جان ئه‌رسه‌لان، سیبه‌ل یوكله‌ر و ده‌لال ئاكیوز له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوە ده‌ستگیر كران.
دوو پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، فرات جان و دەلال ئەکیوز، و ڕۆژنامەنووس سیبەل یوکلێر لە لایەن پۆلیسی تورکیا هەڵکوتایە سەر ماڵەکانیان لە ئەنقەرە و ئزمیر و دەستگیرکران
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا، کە لەلایەن داواکاری گشتی ئامەدەوە دەستی پێکردووە، ئەم بەیانییە پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس فرات جان ئەرسلان و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستگیریان کردووە، تا ئێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکە نەزانراوە و ئەرسلان گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە.
هاوكات به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، پۆلیس ڕۆژنامه‌نووس سیبه‌ل یوكله‌ر-ی له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیركردووه و دواتر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره گواستراوه‌ته‌وه.
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا، له شاری ئیزمیریش پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی په‌یامنێر ده‌لال ئاكیوز. دوای ئه‌وه‌ی ماڵی ئه‌و په‌یامنێره‌یان پشكنیووه، بردوویانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چانكایا.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه، له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی ئه‌و ڕۆژنامەنوسانە، پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كه‌نیاندا گرتووه.
