نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبای لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە يادى چوارده‌هه‌مينى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبای ئاڕاستەی ئەو بزوتنەوەیە کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە پایامێکدا ڕایگەیاند، "يادى چوارده‌هه‌مينى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له به‌ڕێزان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی، جڤاتى گشتی، لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنەوەی گۆڕان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م"
دەقی پیرۆزباییەکە:
په‌يامێكى پيرۆزبايى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
يادى چوارده‌هه‌مينى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له به‌ڕێزان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی، جڤاتى گشتی، لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنەوەی گۆڕان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. له‌م ياده‌دا به پێزانينه‌وه له ئاماده‌يى و ڕۆڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانين و جه‌خت له ته‌بايى و هاريكاريى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كه‌ينه‌وه، تا هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێنين. نێچيرڤان
بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2023/7/25
