لەسەر دۆسیەی کوشتنی گەنجەکەی قەزای پێنجوێن تۆمەتبارێک ده‌ستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لەسەر دۆسیەی کوشتنی گەنجەکەی قەزای پێنجوێن تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو گەنجێک لەقەزای پێنجوێن کوژرا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار.
ئەوەشی خستەڕوو: سه‌ره‌نجام‌و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێک لەسەر دۆسییەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەقۆیەدا کە لەتاوانەکەدا بەکاریهێنرابوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ك، ن، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار