وردەكاری تێزاب كردن بە دەموچاوی منداڵێكدا لەهەولێر

هەوڵدراوە تێزابەكە بكرێتە قوڕگیەوە و پۆلیس گومانی لەڕووداوەكە هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە گەڕەکێكی ھەولێر منداڵێکی کچی تەمەن یەک ساڵ و ١٠ مانگ تێزابی پێداکراوە و بەوھۆیەوە ٪٣٧ی جەستەی سووتاوە.

بەوتەی سەرچاوەیەكی پۆلیسی هەولێر بۆ هاوڵاتی، رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لە بەردەگای ماڵەوە تێزاب بە منداڵەکەدا کراوە و لە ئێستاشدا منداڵەکە لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری چڕدایە.

بەوتەی کەسێکی نزیکی ئەو منداڵە منداڵەکە ٪٣٧ی جەستەی سووتاوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. دەشڵێن کێشەیان لەگەڵ ھیچ کەسێکدا نییە و گومانیان لە کەس نییە ئەو کارەی ئەنجامدابێت، ھەروەھا لای پۆلیس سکاڵایان تۆمارکردووە.

منداڵەكە ناوی نورا عەباسە و لەلای مامی و داپیرەی جێهێڵدراوە و پۆلیس گومانی لەڕووداوەكە هەیە.

مامی نورا دەڵێت به‌ تێزاب ته‌واوی جه‌سته‌ی سوتێندراوه‌ و هه‌وڵدراوه‌ تێزابه‌كه‌ بكرێت به‌ قورگییه‌وه‌، به‌ڵام به‌ جه‌سته‌یدا رژاوه‌ و ته‌واوی جه‌سته‌ی سووتاوه‌.

دەشڵێت رووداوه‌كه‌ له‌ ناحییه‌ی رزگاری سه‌ر به‌ قه‌زای خه‌بات كاتژمێر 9:37ـی شه‌وی رابردوو روویداوه‌، ئاشكراشیدەكات له‌لایه‌ن ئەوانەوە زانراوه‌ ئاراسته‌ی تێزابه‌كه‌ له‌ كوێوه‌ پێیداكراوه‌، به‌ڵام هێشتا ناتوانن كه‌س تۆمه‌تبار بكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار