سودانی لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێم یەكلایی دەكاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی بەواداچونەكانی هاوڵاتی، وەزارەتی دارایی عێراق 800 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ئامادە كردووەو چاوەرێی بڕیاری محەمەد شیاع سودانی دەكات.
ئەو لیژنەیەی بەغدا كەلەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێم كۆبونەوەیان ئەنجامداوە لێكۆڵینەوە لەو داتایانە دەكەن كە لەلایەن هەرێمەوە پێیان دراوەو چاوەروان دەكرێت تا رۆژی پێنجشەممە واتا سبەینێ سودانی لەگەڵ لیژنەكەی بەغداد كۆببێتەوەو ناردنی 800 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان یەكلایبكاتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار