سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان ڕایگەیاند، شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێم  بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردوە.

دڵشاد شەهاب، وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌رى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم رایگەیاند، "لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانى و بەمەبەستی  دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردوە".

شاندەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەردانی تەواوی حیزب و لایەنە سیاسییەکان دەکات. لەوبارەوە دڵشاد شەهاب دەڵێت، "پاش کۆکردنەوەی بیروڕاکانیان، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات."

ئەمەلەکاتێکدایە، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانیش لە عێراق، ئامادەییان نیشانداوە کە ئەوان لە 18ی 2ی 2024 بەدواوە توانای سەرپەرشتیکردن وئەنجامدانی  پرۆسەی ھەڵبژاردنەکەیان ھەیە و به‌رلەو وادەیە لە توانایاندا نییە  ئەو ھەڵبژاردنە بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار