كۆڵبەرێكی كورد بەتەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆڵبەرێكی كورد لە سنوری شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان بەتەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراوە.

رێكخراوەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەو كۆڵبەرە ناوی حەسن تەوفیقزادە، تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵكی شاری سەقزە، لە سنوری “بەستام”ی ناوچەی “سەرشیو”ی شاری سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، تەرمی حەسەن تەوفیقزادە، بۆ پزیشكی دادی سەقز گوازراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار