ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق راگەیاند، کە بەپێی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە چەند پابەندیەک بۆ هەرێم دیاریکراوە و لە بەرامبەردا پشکی کوردستان رەوانە دەکرێت

بەرەبەیانى رۆژى پێنج شەممە، ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران رایگەیاند: رۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێکەوتی 26/7/2023 شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه‌ شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی ئیتیحادی كۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه،‌ به‌ مه‌به‌ستی ناردنی شایسته‌ داراییه‌‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هەردوولا گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا لە چەند خاڵێک پێکهاتووە لەوانە  "لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتی نانەوتی پێکدەهێنرێت و وەزارەتی دارایی عێراق، 50%ی داهاتی دەروازە سنورییەکان دەداتەوە هەرێمی کوردستان".

 هەروەها حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت کە پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان بدات و رۆژانەش 50 هەزار بەرمیل نەوت دەنێرێت بۆ پاڵاوتگەکانی باکور

هەر کاتێک هەرێمی کوردستان پابەندبوو ،لە دوای جێبەجێکردنی پابەندییەکانی سەر هەرێم حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی کوردستان رەوانە دەکات.

هاوکات ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕادەستکردنی بەرهەمی نەوتی خۆی بە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان و بەپێی ئەوەی لە بودجەدا هاتوە، جا بۆ بەکارهێنان بێت لە بازاڕی ناوخۆیی یان پاڵاوگە یان هەناردەکردن".

یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانى 2023، 2024 و 2025ـە و قەبارەى پارەکەى بۆ هەر ساڵێک 198 تریلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینارە؛ لەو بڕە 16 تریلیۆن و 609 ملیار 639 ملیۆن و 162 هەزار دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار