هە*پە*گە: لە زاپ شەش سەربازی تورک کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری هێرشەكانی توركیای بۆ سەر ناوچەكانی بەرخۆدانی گەریلا بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گه‌ریلاكان،" له زاپ چالاكییان ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامدا گورز له هێلیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا و شەش سه‌ربازی تورکیش کوژران."
دەشڵێن، تورکیا ، به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرشیان كردە سەر ناوچەکانی بەرخودان.
هەپەگە لەبارەى هێرشەکانەوە بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:
دەقی بڵاوکراوەکە:
لە هه‌رێمی زاپ
٢٣ی ته‌مووز، کاتژمێر ٠٧:٤٠ له دژی داگیركه‌ران لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی کارکەر بە تاکتیکی گەریلای هاوئاهەنگ چالاكی هەڵکوتانە سەر ئه‌نجام درا. قۆڵی یەکەمی چالاکییەکە بە چەکی قورس شوێنی نانخواردنی داگیرکەرانیان كرده ئامانج. قۆڵی دووەمی چالاکییەکە لە نزیکەوە بە چەکی سوك له داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامدا ٦ داگیرکەر سزا دران و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون. گۆڕه‌پانی به‌رخۆدان کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا، دواتر بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی كوژراو و برینداره‌كانیان له گۆڕه‌پانه‌كه دورخسته‌وه.
لە هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ،
٢٦ی ته‌مووز، کاتژمێر ١٠:١٠ خولەک، له دژی داگیرکەران له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی، تیمە گەڕۆکەکانمان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا و ڕێگرییان لە جموجۆڵی داگیرکەران کرد.
٢٦ی تەمووز کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەک، لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز له داگیرکەران وه‌شێنرا و جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا.
٢٦ی تەمووز، کاتژمێر ١٣:٢٠خولەک له دژی داگیرکەران، کە له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی كه‌وتبوونه جموجۆڵه‌وه، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک و چەکی قورس لە دوو قۆڵه‌وه چالاكی ئه‌نجامدرا، له ئاكامدا جموجۆڵی داگیركه‌ران ڕاوه‌ستێنرا.
٢٦ی تەمووز کاتژمێر ١٤:٥٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە دوو قۆڵه‌وه، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک و چەکی قورس گورز له داگیركه‌ران وه‌شێنرا و جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئه‌نجامدرا.
٢٦ی تەمووز کاتژمێر ١٩:٢٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، گورز له داگیرکەران وه‌شێنرا و جموجۆڵیان ڕاگیرا.
٢٧ی تەمووز لە کاتژمێر ٠١:١٥ بۆ ٠٣:٠٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی هه‌لیكۆپته‌ره‌كان له جموجۆڵدا بوون. هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی كاتێك له‌هه‌وڵی جێگیركردنی هێزەکانی لە گۆڕه‌پانه‌كه بوو، به چەکی قورس لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزی لێوه‌شێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئه‌نجامدرا.
هێرشەکانی سوپای توركی داگیرکەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی
٢٦ی تەمووز کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ، جارێكی دیكه سه‌نگه‌ره‌كانمان به بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای توركی داگیركه‌ر
ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی تەمووز، لە هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٢ جار، گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ١٢ جار، بە گشتی ١٤ جار، بۆردومان کران.
هه‌رێمه‌كانی زاپ، شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک، دەیان جار تۆپباران كران.
