بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق بڕی 906 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە هەفتەی داهاتو حكومەتی عێراق بڕی 906 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات بەمەبەستی دابەشكردنی موچەی مانگی (حوزەیران/6)ی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەگوێرەی رێكەوتنی هەولێر و بەغدا، حكومەتی عێراق هەفتەی داهاتو مانگانە 906 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران دەنێرێت، شاندی هەرێمی كوردستانیش داوایكردوە، بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق سەرجەم ئەو پشكەی كە لە بودجە بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە رەوانە بكرێت كە بڕەكەی 10 ترلیۆن و 867 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمابنەران و خانەنشینان و پێشمەرگە خەرجدەكرێت.

 لە بەرامبەردا جگە لەوەی لە یاسای بودجە چارەنووسی 400 هەزار بەرمیل نەوتەکە یەکلایی کراوەتەوە، هەرێمی کوردستان پابەندکراوە بە رادەستکردنی سەرجەم داهاتە نانەوتییەکان بە حکومەتی عێراق بەپێی یاسای کارگێڕیی دارایی کە دواتر 50٪ی بۆ حکومەتی عێراق و 50٪ی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار