لە ماوەی ھەفتەیەکدا تەرمی دوو کۆچبەری کورد لە دارستانەکانی بولگاریا دۆزراونەتەوە
_(1)__2023_07_27_h18m51s4__HK.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوو گەنجی ناحیەی شێلادزێ و دێرەلووک لە سنووری قەزای ئامێدی لە رێگەی کۆچدا بەرەو ئەوروپا و لە دارستانەکانی بولگاریا گیانیان لەدەستدا، بنەماڵەکانی ئەو دوو گەنجە داوا دەکەن تەرمی کوڕەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک گەنجی سنووری قەزای ئامێدی و دانیشتووی ناحیەی شیلادزێ، بە قاچاغ و لە رێگەی بولگاریاوە ھەوڵیاندا بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام لەو ھەفتەیەدا دوو لەو کۆچبەرانە لەناو دارستانەکانی بولگاریا گیانیانلەدەستدا.
ئەو گەنجانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی ناحیەی شیلادزێی سنووری قەزای ئامێدیین یەکێکیان ناوی رێکەوت باقیە و تەمەنی 25 ساڵ بوو و دیندار داوودی 18 ساڵیش لەگەڵ گرووپێکی دیکە بووە، دوای شەش رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی تەرمەکەی لەنێو دارستانێکی بولگاریا دۆزرایەوە و رادەستی پۆلیس کرا.
بەپێی ئامارەکانی دەزگای لووتکە، لەنێوان ساڵانی 2015 تاوەکو 2023دا 319 کۆچبەری عێراقی و هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆچی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە و 236 کەسی دیکەش تائێستا بێسەروشوێنن.
