هەسەدە گیانلەدەستدانی چوار شەڕڤانی لە عامودێ راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە بۆردومانێکدا بۆسەر عامودێ لە ڕۆژئاوای کوردستان چوار شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "بە ئامانجی لێدان لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، تورکیای داگیرکار و بەکرێگیراوەکانی بەردەوامن لە هێرشە تیرۆریستییەکانیان بۆسەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا."

ئەوەشی خستەڕوو،" لە دووژمنکارییەکی نوێدا، کاتژمێر ٧ـی ئێوارە، درۆنێکی سەر بە داگیرکاران، گوندی خربەخوێی لە ناوچەی عامودێ کردە ئامانج، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی چوار شەڕڤانی بەرگریی خۆسەر بۆ پلەی شەهادەت."

هاوکات  ئێوارەی ئەمڕۆش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئوتومبێلێکی لە ناوچەی شارباژێڕ کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار ژن کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار