هەرێمی کوردستان هەینییەکی خوێناوی بەڕێکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوێنێ هەینی لە چوار ڕوداوی جیاوازدا لە هەرێمی کوردستان حەوت کەس کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٨ی تەموز، لە شاری کەلار تەقە لە پارێزەرێک کراو برینداربوو. هاوکات، درەنگانی ئەمشەو لە کەرکوک لە بازگەیەک تەقە لە دوو گەنجی کورد کرا هەردوکیان کوژران.

 هەروەها کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕابردوو، لە گوندی گردەسێن لە سنوری قەزای ئاکرێ بە دەستڕێژی گولە کەسێک کوژرا، دەوترێت بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە، هاوکات هەر شەوی هەینی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ناحیەی بەحرکە لە هەولێر، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕویداو لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو.

 ئەوەش لەکاتێکدایە یەکەم ڕووداوی خوێناوی شەوی هەینی لەناوچەی شارباژێڕ بوو. لە ڕێی هێرشی درۆنییەوە ئۆتۆمبێلێک لە سنوری قەزای شارباژێڕ کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار ژن کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو، تائێستا هێزە ئەمنیەکان لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوەیان نەداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار