پۆلیسی سۆران راگەیەندراوێکی لەبارەی کوژرانی دوو ژن لەلایەن هاوسەرەکەیان بڵاوکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی پۆلیسی سۆران لەبارەی کوژرانی دو ژن لەلایەن هاوسەرەکەیان  رایگەیاند، ئەو پیاوەی کە ئەمڕۆ دو هاوسەرەکەی خۆی بە چەکی جۆری تاپڕ کوشتوە، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردوە.

عەقید شەمال دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا لەسەر ڕوداوەکە دەڵێت، "کاتژمێر 9:30 خولەکی ئەمڕۆ شەممە ئاگادارکراینەوە کەوا دو ژن بەهۆی بەکارهێنانی چەک بەرامبەریان گیانیان لەدەستداوە، دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ناوشار لەسەر فەرمانی دادوەر گەیشتە شوێنی روداو بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوانی سۆران هەردو تەرمەکان گواسترانەوە بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران".

 باسی لەوەشکرد، "ئەو هاوڵاتییە هیچ سکاڵایەکی یاسایی لای ئێمە لەسەر تۆمارنەکراوە و هیچ فەرمانێکی گرتنی لای ئێمە نەبوە و نییە".

بە گوێرەی زانیارییەکان ڕوداوەکە کاتژمێر 06:30 خولەکی بەیانی روویداوە و هاوڵاتییەکە بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە هاوسەرەکەی کوشتووە و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

بکوژ حەوت منداڵی لە هەردوو هاوژینەکەی هەیە کە تەمەنیان لە نێوان یەک بۆ 14 ساڵ دەبێت

هاوکات، لایەنە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و تەرمی دوو کوژراوەکەش رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار