ماوەی پێنج رۆژە فێنککەرەوەکانی نەخۆشخانەی ئامێدی لەکارکەوتوون

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ماوەی پێنج رۆژە سپلێت و فێنککەرەوەکانی دیکە لەناو نەخۆشخانەی ئامێدی لەکارکەوتوون، کەس وکاری نەخۆشەکان ئامێری فێنککەرەوەی وەک پانکە لە ماڵەوە لەگەڵ خۆیان دەهێنن.
مێڤان ئامێدی، چالاکوانێکی ئامێدی بە هاوڵاتی وت"پێنج رۆژە فێنککەرەوەکانی نەخۆشخانەی گشتی ئامێدی لەکارکەوتوون و تا ئێستاش چاکنەکراون".
مێڤان ئامێدی دەشڵێت " پلەکانی گەرمی بەرزن و نەخۆشەکان لە گەرمایەکی زۆردا دەمێننەوە کە کاریگەری لەسەر تەندروستییان هەیە ".
ئەو چالاکوانە داوای چاککردنەوەی فێنککەرەوەکان دەکات و دەڵێت، " داواکارین بەرپرسانی تەندروستی شارەکە و دهۆک چارەسەری ئەم بابەتە بکەن"
نەخۆشخانەی گشتی ئامێدی حکومییەو تاکە نەخۆشخانەیە لە ناوچەکەدا بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر نەخۆش سەردانی دەکەن .
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی هاوڵاتی تەندروستی ئامێدی ئاگاداری بابەتەکەن بەڵام تا ئێستا چارەسەرنەکراوه.
ڤیدیۆکە هاوڵاتییەک تایبەت بۆ هاوڵاتی ناردووە:
