تۆمەتباری کوشتنەکەی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیر کرد کە بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی بە چەقۆ لە مەیدانی ئاژەڵان کوشت

 لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: دوای ئەوەی کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ لەمەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كەسدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژراو تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات.

دەشڵێت: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکەو وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كراو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە بەنیاز بوو بەرەو شاری هەولێر هەڵبێت.

پۆلیس دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (خ،ح،ح ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

هاوکات بەگوێرەی ئامارەکانی  پۆلیس، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

هەروەها  لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردودا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و لە ڕوداوی جیاجیادا شەش کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەیش بریندار بون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار