کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی لە دەباشان دەستیپێکرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆبوونەوەی شاندەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لە سلێمانی دەستیپێکرد، شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی و شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانییە، ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی گەیشتە دەباشان و لەلایەن شاندێکی باڵای یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، شاڵاو عەلی عەسکەری، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لێکرا.
شاندی پارتیش پێکهاتوە لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، مەحمود محەمەد، پشتیوان سادق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین.
کۆبونەوەکە سێیەمین کۆبونەوەی نێوان ئەو دو حزبەیە دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پەسەندکرد، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کێشەکانی نێوانیان تاوتوێ دەکەن.
