سێ چالاکوانی مەدەنی لە شاری سنە دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، لە رۆژانی رابردوودا سێ چالاکوانی مەدەنی شاری سنە بە ناوەکانی مەسعوود میرزایی، ئیبراهیم میرزایی و هۆزان باباکەرەمی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراونەتەوە.
بە پێی ئەم هەواڵەی ماڵپەڕی هەنگاو، مەسعوود میرزایی و ئیبراهیم میرزایی کە دوو بران رۆژی ٢٤ی تەمووز دەستبەسەر کراون. مەسعوود میرزایی ٥٣ ساڵی تەمەنە و نەخۆشی شەکرەی هەیە و دەستی بە دەرمانەکانی راناگات.
هەر لەو رۆژەدا، هۆزان باباکەرەمی، چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو، تا ئێستە هۆکاری دەستگیرکردن و هەروەها شوێنی دەستبەسەربونی ئەم ٣ چالاکوانە نەزانراوە.

بابهتی پهیوهندیدار