کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با لەنێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت .
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەەم شێوەیە دەبن:
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 42پلەى سیلیزى
دهۆک : 42 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى
سۆران : 41 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى

بابهتی پهیوهندیدار