پزیشكانی سلێمانی و هەڵەبجە دژی دواكەوتنی موچەكانیان مانگرتنیان راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەیەك لەپزیشكانی گەنجی سنوری هەردو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان و شار و شارۆچكەكانی سنوری سلێمانی لەبەرامبەر دواكەوتنی موچەكانیان، مانگرتنیان راگەیاند و داوادەكەن، موچەی مانگەكانی (حوزەیران/6 و تەمموز/7)ی 2023یان بۆ خەرجبكرێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەر دەم خەستەخانەی شاری سلێمانی ڕایانگەیاند، "بریارماندا لەپای بێباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دواكەوتنی  موچەكانمان لەئەمڕۆ كاتژمێر 8:00ی بەیانیەوە دەوامی سەرجەم نەخۆشخانەكانی ناو شاری سلێمانی و دەرەوەی سلێمانی فریاكەوتنەكانی ناو شار و دەرەوەی شار، بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكان و سەنتەرەكان، بایكۆت دەكەین تاوەكو داواكاریەكانمان جێبەجی دەكرێت".

داواکاری پزیشکانی ناڕازی  لە دوو خاڵدا خۆی دەگرێتەوە،  دەستبەجێ دابەشكردنی موچەی مانگەكانی 6 و 7 و ڕێكخستنەوەی موچە و دابەشكردنی هەمو مانگێك لە كاتی خۆیدا و بەبێ دواكەوتن.

ئەوەشیانخستۆتەڕو، "ئێمە وەك پزیشكانی گەنج لە چەندین قۆناغی جیاواز و سەختدا لەگەڵ خەڵكی خۆمان بوین، بەبێ موچە دەوامی مەترسیدارترین شوێنەكانمان كردوە و دانمان بە خۆماندا گرتوە و قەیرانی دارایی و ئەو باردۆخە سەختەی كوردستانمان لەبەرچاو گرتوە، بەڵام لەم كاتەدا موچەخۆران دوای چەند مانگێك لە دەوامكردن هێشتا چارەنوسی موچە و سەرەتاییترین مافیان رون نییە و موچەخۆر و فەرمانبەران بونەتە بەشێك لە ململانێ سیاسییەكان، لە كاتێكدا كە پزیشكانی گەنج تاكە سەرچاوەی بژێوییان موچەكەیانە بۆ بەردەوام بون لەسەر ئەرك و كارەكانیان و بەم دواكەوتنە قورساییەكی زۆرمان لەسەر دروستبوە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار