كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دواخرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،  كردنەوەكەی تونێلی دەربەندیخان  بۆ كاتژمێر 6:00ی بەیانی رۆژی پێنجشەممە دواخرا.

هاتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، بڕیاربو سبەینێ چوارشەممە تونێلی دەربەندیخان بە ڕوی شۆفێراندا بكرێتەوە، بەڵام لەئێستادا كردنەوەی تونێلەكە دواخراوە.

سەبارەت بە هۆکاری دواخستنەکەی مقدمی هاتوچۆ جاسم محەمەد عەلی خان لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند "بە هۆی وشك نەبونی قیرتاوی شەقامی ناو تونێلەكەوە، كردنەوەی تونێلەكە تاوەكو رۆژی پێنج شەممە كاتژمێر 6:00ی بەیانی بەیانی بە روی شۆفێراندا دواخرا".

لە كاتژمێر 6:00ی بەیانی ئەمڕۆوە تونێلی دەربەندیخان بەڕوی هاتوچۆی شۆفێران داخرا، بڕیاربو سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 6:00ی بەیانی بكرێتەوە بەڵام کردنەوەکەی ڕۆژێک دواخرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار