محەممەد شیاع سوودانی: بەشێک لە پشکی بودجەی هەرێمی کوردستانمان نارد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پشكی ئه‌م مانگه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌كرا و دەشڵێت: سبەینێ تیمەکانی بەغداد و هەرێم تاوتوێی رەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجە دەکەن.

بەشێکی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا تایبەتە بە نەوت و، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات بۆ ئەوەی هەناردەی دەرەوە بکرێت، یان لە نێوخۆدا بەکاربهێندرێت. 

محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ، تاوەکو ئێستا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەستی پێنەکردووەتەوە و گوتیشی، "رۆژانە 55 هەزار بەرمیل لە هەرێمی کوردستان وەردەگرن".

وتیشی: پشکی ئەم مانگەی بودجەی هەرێم رەوانەی کوردستان کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ کۆبونەوەیەکی گرنگ هەیە لە سەرکردەی کوتلە و هێزە سیاسییەکان و تیمە تەکنیکییەکانی نێوان هەردو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی رەشنوسی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار