وتەبێژی حكومەتی هەرێم: بۆ دابینكردنی مووچە پێویستیمان بە 912 ملیار دینارە كە لە عێراقەوە بێت
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، نەك شایستەی دارایی نەنێردرا تەنانەت پارەی پێویستی مووچەش نەنێردراوە.
دەقی راگەیەندراوەکە....
ئێمە بۆ دابینکردنی مووچە پێویستیمان بە ۹۱۲ ملیار دینارە کە لەعێراقەوە بێت،بەڵام نەک شایستەی دارایی نەنێردرا تەنانەت پارەی پێویستی مووچەش نەنێردراو تەنها ٥۹۸ ملیار دینار واژۆی لەسەرکراوە کە بنێردرێت بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان، بەرێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی ڕاسپارد، بەخێرایی خشتەی مووچە ڕابگەیەنن و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و ئەو کورتهێنانەشی هەیە پڕبکرێتەوە.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
هاوکات هەر ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕی 598 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردرا.
ئەمانە لە کاتێکدایە تایبەت بەدابەشكردنی مووچە لەهەرێمی كوردستان، سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بەهاوڵاتی وت:» ئەو پارەیەی عێراق ناردوویەتی گەیشتووەتە بانكی هەرێم و ئەمڕۆ چوارشەممە خشتەی مووچە بڵاودەكەینەوەو دەست بەدابەشكردنی دەكەین».
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات و لە 10 رۆژدا دابەش بكرێت.
هەر ئەو سەرچاوەیە گوتیشی بڕی 912 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانكی هەرێم لەهەولێرو بڕیارە بەغداد دوای لێكتێگەیشتنەكانی لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێم پارەی دیكە رەوانە بكات بەڵام حکومەتی هەرێم دەڵێت تەنها 598 ملیار دینار نێردراوە لە لایەن عێراقەوە.
لەم ڕاپۆرتەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی هاوڵاتی تەواوی زانیارییەکان بخوێنەرەوە: مۆتەكەی نەگەشتنی مووچە كۆتایی هات
