تەنها لە مانگی ڕابردوودا ٢٠ کۆڵبەر کوژراون و بریندار کراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی ئامارێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە لە مانگی تەمووزی ٢٠٢٣، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٨٥٪ی ئەو حاڵەتانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.

بە پێی ئامارەکانی ماڵپەڕی هەنگاو،  لە کۆی ئەو ٢٠ کەسە ٢ کۆڵبەر کوژراون و ١٨ کۆڵبەر بریندار بوون، ٣ کەسیان مناڵی خوار ١٨ ساڵ بوون.

بە پێی ئامارەکان، لە مانگی رابردوودا لە پارێزگای کرماشان ١٤ کۆڵبەر بوون بە قوربانی کە زۆرترین رێژەیە لە چاو پارێزگاکانی دیکەی کوردستان.


هۆکاری گیانلەدەستدان یان برینداربوون:


تەقەکردنی ڕاستەوخۆ: ١٧ کەس (١٦ بریندار و ١ کوژراو) کە دەکاتە ٨٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوە سروشتییەکان: ٢ کەس (١ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتە ١٠٪ی کۆی حاڵەتەکان.

لێدان و بێڕێزیکردن: ١ کەس (بریندار) کە دەکاتە ٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوەی ئامار بەپێی پارێزگاکان:


پارێزگای ورمێ: ١ کەس (کوژراوە)
پارێزگای سنە: ٥ کەس (١ کوژراو و ٤ بریندار)
پارێزگای کرماشان: ١٤ کەس (بریندار)


تەقەکردنی هێزە چەکدارەکان
هێزە کانی بنکە سەربازییەکانی سەر سنوور: ١٧ کەس (١ کوژراو و ١٦ بریندار )
سوپای پاسداران: ١ کەس (١بریندار)

 

بێکاری، نەبوونی دەرفەتی کار و نەبوونی ناوەندی پیشەسازی و کارگە و کۆمپانیا وایکردووە بەشێکی زۆر لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆیان روودەکەنە کردنی  کاری مەترسیدار و ئەستەمی کۆڵبەری.  

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار