سەرۆکی هەرێم وادەی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد و بەپێی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێم، رۆژی 25ی شوباتی ساڵی داهاتو هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ دوای سەردانیکردنی سەرجەم لایەنەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دواجار سەرۆکی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد.

وتیشی: بەپێی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێم، بڕیاردرا رۆژی 25/2/2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "دڵنیاتان دەکەمەوە هەموو لایەنەکان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو رۆژەدا یەکدەنگن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار