کەسێکی دیکە لە ئەنجامی رووداوی تەقەکردنەکەی کەرکوک گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەوی رابردو كەسێك بەهۆی ناكۆكی خێزانیەوە هێرشیكردە سەر ماڵی خەزوری لەیەكێك لەگەڕەكانی شاری كەركوك، دو كەس كوژران و سێ كەسی دیكەشی برینداركرد، بەیانی ئەمڕۆ یەکێکی دیکە لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە لە گەڕەکی کەرامەی شاری کەرکوک ڕویدا و بە گوێرەی زانیارییەکان ،كەسێك چوەتە ماڵی خەزوری بۆئەوەی هاوسەرەكەی بباتەوە كە پێشتر ناكۆكی لەگەڵدا هەبوە، بەڵام هاوسەرەكەی رازی نەبوە لەگەڵیدا بڕواتەوە بەهۆی ئەوەی كە ئەشكەنجەیداوە .

هاوکات لە ئەنجامی ئەمە دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزوری و برای هاوسەرەكەی دروستبوە، لەئەنجامیشدا زاواكە بەچەكی جۆری كڵاشینكۆف دەستڕێژی گوللـەی لەماڵی خەزوری كردوە، خەزوری كوشتوە و پاشانیش چوار كەسی دیكەی برینداركردوە كە ئەوانیش هاوسەرەكەی و خەسوی و برای هاوسەرەكەی و خوشكی هاوسەرەكەی بون، پاش گەیاندنیشیان بۆ نەخۆشخانە هاوسەرەكەی گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆش خەسووی تاوانبارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە هاوڵاتی وت، "ناسنامەی تۆمەتبارەكە ناسراوەتەوە و گەڕان و بەدواداچونی هێزە ئەمنیەكانیش لەبارەی ئەو روداوە دەستیانپێكردوە، تاوەكو ئێستاش دەستگیرنەكراوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار