زەڕەنگەرێک لە ئاکرێ 50 هەزار دۆلاری هاوڵاتیان دەبات و هەڵدێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەسنوری قەزای ئاکرێ زەڕەنگەرێک  بەناوی دروستکردنی زێر 50 هەزار دۆلاری  لە خەڵک وەرگرتووە و دواتر هەڵاتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسەر کێشەکە تایبەت بە هاوڵاتی ی وت"  لەسنوری قەزای ئاکرێ  زاڕەنگەرێک بڕێکی زۆر پارەی هاوڵاتیانی بە ناوی ئاڵتون دروستکردنەوە بردووەو هەڵهاتووە"

وتیشی، "هێشتا تاوانبارەکە دەستگیرنەکراوە و ئەوانەی پارەیان داوەتە ئەو کەسە داوا دەکەن بە زووترین کات پۆلیس دەستگیریبکات تا پارەکانیان وەربگرنەوە"

لەم بارەیەوە ڕائید عیماد حسێن، ووتەبێژی پولیسی قەزای ئاکرێ بە هاوڵاتی وت " کەسێک پارەی بەناوی دروستکردنی ئاڵتون لە خەڵک وەرگرتووە دواتر وون بووە، چوار کەس بەرەسمی هاتوون بۆ لای ئێمە و سکاڵایان تۆمارکردوە،و فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادوەرەوە دەرچووە"

رائید عیماد حسێن دەشڵێت"ئێمە ناتوانین ئاماژە بە بڕی پارەکە بکەین، ئەو کەسەیە وون بووە لە ئاکرێ نەماوە، ئێمە بەدوای دەگەرێن ورێکاری پێویست ئەگرینە بەر"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار