تەرمی دوو برا خنکاوەکەی دووکان دۆزرانەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەرمی ئەو دو برا خنکاوەکەی دوکان دەرهێنرانەوە کە ئێوارەی دوێنێ هەینی گیانیان لەدەستدا، تەرمەکانیشیان دەگەڕێنرێتەوە بۆ کەرکوک.
سیروان لالە سەرحەد، قائیمقامی دوکان رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لە براکان لەلایەن تیمە ژێر دەریاییەکانەوە دۆزرایەوە و دەرهێنرا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش تەرمی دوەم دۆزرایەوە و دەرهێنرانەوە کە ئێوارەی رۆژی هەینی لە ئاوی دوکاندا گیانیان لەدەستدا.
ئێوارەی رۆژی هەینی دو کەس کە لە کەرکوکەوە بۆ گەشتکردن لەگەڵ خێزانەکەیان سەردانی دوکانیان کردوە کەوتونەتە نێو دەریاچەکە و خنکاون، سەرەتا یەکێک لە براکان کەوتوەتە ناو ئاوەکەوە و دواتر براکەی بۆ رزگارکردنی چوە بەڵام هەردوکیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەو دوو کەسەی لە دەریاچەی دوکان خنکابوون خەڵکی شاری کەرکوک بوون و بە مەبەستی گەشتیاری روویان لە سەیرانگای دوکان کرد و لە کاتەکانی شەو لە نێو ئاوی دەریاچەی دوکان خنکان.
