لە زاپ و حەفتانین حەوت سەربازی تورک کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکی گەریلاکاندا حەوت سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر لە زاپ و حەفتانین کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکیای لە ڕۆژانى ٤ و ٥ی ئاب بڵاوکردەوە.

دەقی زانیارییەکانی لە  ڕاگەیەندراوەکەدا  خراوەتەڕوو:

هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ؛

٤ی ئاب کاتژمێر٦:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانەشکێنی داگیرکەران کران بە ئامانج، لەو چالاکییە، ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە گورز لە سەنگەرێک درا.

٤ی ئاب کاتژمێر ١١:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، سەنگەرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج، لەم چالاکییەدا گورز لە سەنگەرێک درا، کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٤ی ئاب کاتژمێر ١٥:٠٠، لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کۆببوونەوە، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە چالاکییەکی هەماهەنگی گەریلایی ئەنجامدرا، لە دوو قۆڵەوە لە داگیرکەران درا و لانیکەم سێ داگیرکەر سزا دران، ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٤ی ئاب کاتژمێر ١٦:٣٠، لە کاتێکدا کە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە جموجوڵدا بوون، بە چەکی قورس لێیاندرا و گورز لە داگیرکەران وەشێندرا، بەهۆی ئەوەی داگیرکەران گورزیان بەرکەوت، جموجوڵیان ڕاگیرا.

٤ی ئاب کاتژمێر ١٨:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.

٤ی ئاب کاتژمێر ١٩:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا، ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

داگیرکەران بە تاکتیکی نیشانشکێنی تەقەیان لێکرا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا، ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

ھەرێمی زاپ:

٥ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٣٠، کاتێک حەفارەیەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا هەوڵیدەدا سەنگەرەکانمان بڕوخێنێت، بە چەکی قورس لێیدرا و هێرشی حەفارەکە وەستێنرا، ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

هەرێمی هەفتانین:

٣ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٠٠، بە چەکی قورس سەنگەرەکانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی کۆردینەی سەر بە بەکتۆریا کرانە ئامانج.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

٤ی ئاب، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٢ جار و گۆڕەپانی گوندی بازێی مەتینا جارێک، بە گشتی ٥ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار