لە وڵاتانی ئەوروپاوە داوای بایکۆتکردنی کاڵای تورکی دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەشێک لە چالاکوان و گەنجانی کورد لە وڵاتی ئەڵمانیا بەتایبەت لە شاری میونخ؛ بە چەندین شێوەی جیاواز تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکیا دەخەنەڕوو و بانگەوازیی ئەوەیان کرد گەشتیاریی یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوەکانی داهات بۆ دەوڵەتی تورک، بۆیە بایکۆتی گەشتەکان بۆ تورکیا بکەن و مەبنە پشتیوانیی ئەو شەڕە.
لە چالاکییەکاندا گەنجان بەشێوەی زارەکی و نووسراو، هۆشیارییان بڵاوکردەوە کە، دەوڵەتی تورکیا هێرشی داگیرکاریی و جینۆساید بە تایبەت بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و باشووری کوردستان ئەنجام دەدات.
ئاماژەیان بەوەشکرد، گەشتیاریی یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوەکانی داهات بۆ دەوڵەتی تورک، هەربۆیە گەشتەکانتان بۆ تورکیا هەڵبوەشێننەوە و بایکۆتی بکەن و مەبنە لایەنگریی ئەو شەڕە.
بە وردەکاریشەوە باسیان لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا کردووە کە چۆن زیانی گەورەی بە سرووشتی کوردستان گەیاندووە.
