بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان سنورى ناحییەى ئاغجەلەر بۆردومانکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان گوندى چنارتوو لە سنورى ناحیەى ئاغجەلەر بۆردومانکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە، نزیک کاتژمێر هەشتی بەیانی  گوندی چنارتوویان بۆردوومان کردووە، لە سنووری شارەدێی ئاغجەلەری سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی.

هاوکات بەرێوەبەرى ناحیەى ئاغجەلەر ڕایگەیاند، ئاگر لە سنورەکە کەوتووەتەوە و لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەکى دیکە لەبارەى بۆردومانەکەوە ئاشکرا بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار