کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی گەرما روو لە کوردستان دەکات و لە هەندێک ناوچە بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە سەرووی ٥٠ پلەی سیلیزی.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، "شەپۆلێکى گەرما ڕو لە ناوچەکەمان دەکات سبەى دوشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دەستپێدەکات و تاوەکو هەفتەى داهاتو ئەو بارستە هەوایە گەرمە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم بەرزبونەوەیە لە پلەکانى گەرما رۆژى پێنجشەممە دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى خۆى.
پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
- هەولێر: 47 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 45 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 46 پلەی سیلیزی
- کەرکووک: 50 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 47 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 51 پلەی سیلیزی
- راپەڕین: 45 پلەی سیلیزی
سەبارەت بە پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما لە سەرووى ٤٢ پلەى سیلیزى دەبێت ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە سەرووى ٣٤ پلەى سیلیزى دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، ئەم شەپۆڵی گەرمایە ماوەی مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێک درێژدەبێتەوە بۆیە جیاوازە لە شەپۆڵەکانی تر ئەمەش وا دەکات هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆڵێکی گەرمای چەند ڕۆژە بێت .
