پۆلیسى هەولێر: موقەدەمەکەی وەزارەتی پێشمەرگە خۆى کوشتووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان لە کوژرانى موقەدەمێکی وەزارەتى پێشمەرگە لە شارى هەولێر راگەیانرا و بە وتەى پۆلیس،" خۆى خۆى کوشتووە".

پۆلیسى هەولێر، ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە کوشتنى موقەدەمێکى وەزارەتى  پێشمەرگە بڵاوکردەوە و دەڵێت: عەقید فواد زرار، موقەدەمی وەزارەتی پێشمەرگە لەژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکان خۆی بە شۆستەی شەقام و بارهەڵگرێکدا داوە و دواتر بە چەکی کڵاشینکۆڤ گولـلەیەکی لە قاچی چەپی خۆی داوە.

پۆلیس دەشڵێت: بەڵگەکانی  کامێرکانى چاودێرى و پزیشکی داد پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئاراستەی گولـلەکە لە ناوەوە بۆ دەرەوەیە و یەک قەوانی بەتاڵی کڵاشینکۆڤ لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە؛ تووشی خوێنبەربوون بووە و گیانی لەدەستداوە

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار