دادگای فیدڕاڵی: "یەکلایی کردنەوەی کێشەی هەرێم و بەغدا لە پەرلەمان نادەستورییە"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگاى فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە رەزامەندی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق "نادەستورییە"، دەشڵێت، "یەکلایی کردنەوەی کێشەی هەرێم و بەغدا لە پەرلەمان نادەستورییە".

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ لەبارەی ژمارەیەک سکاڵای یاسایی کۆبۆوە، کە دووان لە سکاڵاکان تایبەتبوون بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق لە دژی چەند بڕگە و ماددەیەکی یاسای بودجە.

لە کۆبونەوەکەدا دادگاکە بڕیاریدا کە  کە ئەو دەقەی نوسراوە (بە رەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق) کە لە ماددەی (11/یەکەم)دا و بڕگەی (لە کاتێکدا نەگەیشتنە چارەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری پێویست دەدات) کە لە ماددەی (13/حەوتەم) هاتوە، "نادەستورییە".

یەکێک لەو دەستەواژانەى دادگا بە نادەستوریى زانی، تایبەتە بە خەرجکردنى پشکى هەرێمى کوردستان بە رەزامەندیى سەرۆکوەزیرانى عێراق، کە لە بڕگەى یەکى مادەى 11ـی بودجەدا هاتووە، بەوەش وەزارەتى دارایی عێراق لایەنى بەرپرس دەبێت لە ناردنی پشکەکە.   

دەستەواژەی دووەم لە بڕگەى حەوتى مادەى 13ـدا هاتووە، کە تایبەتە بە بڕیاردانى کۆتایی لەسەر کێشەى نێوان هەولێر و بەغدا لە پەرلەمانی عێراق، ئەگەر ئەو دوو لایەنە نەگەیشتنە رێککەوتن. لە سەر ئەو بنچینەیە، هەر کێشەیەکی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بواری بودجەدا لەلایەن لیژنەی هەردوو حکومەتەوە یەکلایی دەبێتەوە، نەوەک ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەبارەوە بدات. 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار