لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی شۆڕش شەش کەس بریندار دەبن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمشەو لەئەنجامی شەڕی نێوان دو خانەوادە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ، شەش كەس برینداربون كە پێنج كەسیان بەگوللـە و یەكێكیشیان بەبلۆك برینداركراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی قادر کەرەمییەکان لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە شەڕ لەنێوان دو بنەماڵەدا دروستبوە و شەڕەتەقە رویداوە، لە ئەنجامدا شەش کەس برینداربون

بە گوێرەی زانیارییەکان بریندارەكان دو ئافرەت و چوار پیاو بون، سێ لە بریندارەكان كە دو پیاو و ئافرەتێكن بەهۆی دۆخی تەدروستیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراون

هاوکات هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و دۆخەكەیان كۆنتڕۆڵكردوە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیش بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان دەستیپێكردوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار