هاوڵاتییەک دوای شەش ڕۆژ لە مردنی تەرمەکەی دۆزرایەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک دوای شەش ڕۆژ لە مردنی لە ماڵەکەی خۆی لەسەنتەری دهۆک دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دهۆک بە هاوڵاتی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی بینایەکی نیشتەجێبوون سکاڵایان لە بوونی بۆنێکی ناخۆش کردووە پۆلیس چۆتە ئەو جێگەیەو تەرمی هاوڵاتییەکیان لەناو شوقەیەکدا دۆزیوەتەوە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە پێنج ڕۆژە مردووە."
وتیشی ،" ئەو لاشەی ئەمرۆ دۆزراوەتەوە،هی کەسێکی بووە کەتەمەنی لەنێوان 60 بۆ65 ساڵدا بووە کە بە تەنیا لەو شوقەیەدا ژیاوە".
لەئێستادا تەرمی ئەو هاوڵاتییە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و لێکۆڵینەوەکان دەستی پێکردووە.
بابهتی پهیوهندیدار
