وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی ئەو زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانە بڵاودەکاتەوە کە مۆڵەتیان هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ناوی ئەو زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانە بڵاودەکاتەوە کە مۆڵەتیان هەیە و دەڵێت، لە هەرێمی کوردستاندا 17 زانکۆ و 12 پەیمانگەی تایبەت هەن کە لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتیان هەیە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندوە "جگە لەم زانكۆ و پەیمانگە تایبەتانەی لە لیستی هاوپێچدا هاتون و پابەندی مەرج و ڕێنماییەكانی وەزارەتن، هیچ زانكۆ و پەیمانگە و كۆلێژ و زانكۆیەكی تر، لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مۆڵەتیان پێ نەدراوە و باوەڕپێكراو نین".

بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردووەتەوە، لە پارێزگای هەولێر هەشت زانکۆ و شەش پەیمانگەی تایبەت هەن؛ لە پارێزگای سلێمانی حەوت زانکۆ و سێ پەیمانگەی تایبەت هەن و لە پارێزگای دهۆکیش دوو زانکۆ و سێ پەیمانگەی تایبەت هەن.

 

زانکۆ تایبەتەکان لە سنوری هەولێر:

زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك
زانكۆی جیهان - هەولێر
زانكۆی لوبنانیی فڕەنسی
زانكۆی نۆلج
زانكۆی بەیان
زانكۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی
زانكۆی كاسۆلیك
كۆلێژی قەڵای زانكۆیی بۆ دیراساتی ئایینی

 

زانکۆ تایبەتەکان سنوری سلێمانی:

زانكۆی ئەمریكی لە عێراق/ سلێمانی
زانكۆی كۆمار بۆ زانست و تەكنەلۆجیا
زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی
زانكۆی جیهان - سلێمانی
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك/ لقی سلێمانی
زانكۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
كۆلێژی گۆیژەی زانكۆیی بۆ دیراساتی ئایینی

 

زانکۆ تایبەتەکانی سنوری دهۆک:

زانكۆی جیهان - دهۆك
زانكۆی نەورۆز

 

پەیمانگا تایبەتەکانی سنوری هەولێر:

 

پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ڕواندز
پەیمانگەی نۆبڵی تایبەت
پەیمانگەی تەكنیكیی پایتەخت
پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ئایندە
پەیمانگەی تەكنیكیی هەیبەتسوڵتان
پەیمانگەی تەكنیكیی گەشەی تایبەت

 

پەیمانگا تایبەتەکانی سنوری سلێمانی:

پەیمانگەی تەكنیكیی كوردستان
پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەت لە كەلار
پەیمانگەی تەكنیكیی ناشناڵ بۆ تەكنەلۆجیا

 

پەیمانگا تایبەتەکانی سنوری دهۆک:

پەیمانگەی تەكنیكیی دهۆكی تایبەت
پەیمانگەی تەكنیكیی ئاراراتی تایبەت
پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ڕواندز - لقی زاخۆ

 
place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار