لە پیرەمەگروون سێ ئەندامی خێزانێک کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمشەو لەناحیەی پیرەمەگرونی شاری سلێمانی لەڕوداوێكی تەقەكردندا سێ كەس كوژران كە ئەندامی یەك خێزانن و كەسێكی دیكەش لەڕوداوەكە برینداربو.

بە پێی زانیارییەکان ، لەڕوداوێكی تەقەكردندا لە ماڵێكی ناحیەی پیرەمەگرون، سێ كەس كوژراون كە هەرسێكیان ئەندامی یەك خێزانن و کوژراوەکان دوو برا و کوڕی یەکێک لە براکانن و ژنێکی ماڵەکەیە کە بریندارە.

هاوکات تۆمەتبارەکە ئەندامی ئەو خێزانە نییە و هەڵهاتووە  وتەرمی کوژراوەکان گەیەندراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی تەقەکەرەکە و دەستگیرکردنی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار