مێرمنداڵێکی 16 ساڵ لە رووباری خابوور خنکا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

ئێوارەی ئەمڕۆ مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە رووباری خابوور لە نزیک گوندی دولا لە زاخۆ خنکا. دوای رووداوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمەکەیان دەرهێنا.

لەسەر ڕوداوەکە ئەڤیندار عزەت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی زاخۆ بە هاوڵاتی وت" ڕوداوەکە کاتژمێر4 و20 خولەکی ئەمڕۆ ڕویداو دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی روداوەکە".

وتیشی، " ئەو مێرمنداڵەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی  16ساڵە و  کاتژمێرشەشی ئێوارە  توانیمان تەرمەکەی لەژێر ئاوەکەدا دەربهێنین و لە ئێستادا  رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە".

ئەو مێرمنداڵەی خنکاوە ناوی ساڵح سەربەست رەمەزانە و تەمەنی 16 ساڵ بووە، دانیشتووی گوندی ئاڤا بووە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەگوتەی بەرگریی شارستانیی شارەکە، لەگەڵ کەسوکارەکەی بۆ گەشت چووبوونە ئەو شوێنە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار