هاوپەیمانان پێش راپۆرتی هەڵسەنگاندنی ساڵانەی پنتاگۆن چاوەڕوانی چاکسازین لە وەزارەتی پێشمەرگە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لەوەزارەتی پێشمەرگە گەشتوونەتە ئاستێکی «بنبەست» بەجۆرێک هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بیرلەوە دەکاتەوە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکە نوێ نەکاتەوە.
جەنەرال ماتیۆ ماركفارلن، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەعێراق و سوریا باسی لەوە کردووە، «چاوەڕوانین هەرێمی كوردستان ویستی سیاسی نیشان بدات بۆ جێبەجێكردنی چاكسازییەكان پێش راپۆرتی پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندنی ساڵانەی پنتاگۆن» كە لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا دەكرێت.
ماتیۆ ماركفارلن بە روونی بە نێچیرڤان بارزانی، فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی وتووە، هاوپەیمانان دەیانەوێت لەماوەی یەك مانگدا، پارتی و یەكێتیی كێشەی نێوانیان لەبارەی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە چارەسەر بكەن، بەتایبەت كە كێشەی ئەو دوو حزبە لەوەزارەتی پێشمەرگە گەیشتووەتە بنبەست و پەیوەندی نێوان تیمی یەكێتی و پارتی لەناو ئەو وەزارەتە پچڕاوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی پێشمەرگە بە رۆژنامەی هاوڵاتی وت، کە ماتیۆ ماکفارلن لەسەردانەكەی بۆ هەولێر چانسێكی كەمیداوە بەلێپرسراوانی باڵای هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بەردەوامی هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە و هۆشداری ئەوەیداوە «ئەگەری زۆرە ئەمساڵ ئەو لێكتێگەیشتنەی نێوان واشنتۆن و وەزارەتی پێشمەرگە نوێنەكرێتەوە، بە تایبەت كە راوێژكارانی سەربازی پنتاگۆن لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیان بۆ كۆنگرێس رونیانكردووەتەوە، سەرەرای پاڵپشتی ماددی و لۆجستی، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆوە نەبینیوە».
زانیاری زیاتر سەبارەت بە کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگەو ئەگەری بڕینی هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بخوێنەرەوە:
هاوپەیمانان هۆشدارییان داوە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نوێ ناکەنەوە
