تەرمی ئەو سێ گەنجەی لە دارستانەکانی بولگاریا گیانیان لەدەستدا گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەرمی سێ گەنجی پارێزگای دهۆک و سلێمانی کە مانگی رابردوو لە دارستانەکانی بولگاریا گیانیان لەدەستدابوو گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

تەرمی هەر یەک لە دیندار دلێر محەممەد (لەدایکبووی ساڵی 2005) و رێکەوت عەبدولباقی فەتحی (لەدایکبووی ساڵی 2000) کە هەردووکیان خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆکن، لەگەڵ زانیار عەلی کەریم (لەدایکبووی ساڵی 2005) خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانی لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.

ئەو سێ گەنجە مانگی رابردوو لەگەڵ ژمارەیەک گەنجیدیکە کۆچیانکرد بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، دواتر پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکاریان پچڕا و لە دارستانەکانی بولگاریا تەرمەکانیان دۆزرایەوەو ئەمشەو گەڕێننرانەوە هەرێمی کوردستان.

پەیامنێری هاوڵاتی لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند تەرمی زانیار عەلی کەریم (لەدایکبووی ساڵی 2005) کاتژمێر دوانزە دەگاتەوە سلێمانی.

هاوکات برقی رێکانی، رۆژنامەنوسە لەناحیەی شیلادزێ بە هاوڵاتی وت"  ئەو دوو گەنجەی کە تەرمەکانیان هێندراونەتەوەو خەڵکی شیلادزێن هەر ئەمشەو لە شیلادزێ بەخاک دەسپێردرێن ."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار