ئەو سێ کەسەی لە هێرشەکەی دوێنێی پێنجوێن بوونە قوربانی هاوڵاتی مەدەنی بوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەو ئوتومبێلەی دوێنێ هەینی  لەسنوری ناحیەی ناڵپارێز لە پێنجوێن لەلایەن درۆنێکەوە کرایە ئامانج و تیایدا سێ کەس بوونە قوربانی، هاوڵاتی مەدەنی بوون .

دوێنێ هەینی 11/8/2023 ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا-کامری لە نزیک ناحیەی ناڵپارێز لە پێنجوێن لەلایەن درۆنێکەوە کرایە ئامانج و تیایدا سێکەس بوونە قوربانی.

چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردۆتەوە کە ئەو هاوڵاتییانەی  لە ئۆتۆمبێلەکەی دوێنێدا بوون  كارمەندی ئاسیاسێڵ بوون هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوانە ئەو كارمەندانەی ئاسیاسێڵ کەسێکیان لەئێران بووە و چوون بەدوایدا لەرێگا كراونەتە ئامانجی ئەو هێرشە و ناشزانرێت بۆچی كراونەتە ئامانج.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای دژەتیرۆری كوردستان لەبۆردومانەكەی دوێنێی پێنجوێن بەرپرسێكی پەكەكە و پاسەوانێكی و شۆفێرەكەی گیانیان لەدەستداوە.

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ناوچەكانی دوكان و شارباژێڕ و پێنجوێن لەسنووری پارێزگای سلێمانی رووبەڕووی هێرشی درۆنی بوونەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار