نەرمین مەعروف: پشکی هەرێم نەنێردرێت وەزیری دارایی بانگێشتی پەرلەمان دەکەین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند بودجەی هەرێم بەتەواوی نەنیردێت تا کۆتایی ئەم مانگە، وەزیری دارای عێراق بانگێشتی پەرلەمان دەکەین، دەشڵێت، لە 18 بۆ 25 مانگدا بدجەی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
نەرمین مەعروف لە چاوپێکەوتنیکدا رایگەیاند، وادەی خەرجكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان لە نێوان 18 بۆ25ی مانگدا دەبێت، لەو ماوەیەدا لیستی موچەی فەرمانبەران لە عێراق خەرج دەكرێت، بۆیە بەگەیشتنی پارەش دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەکرێت.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتیشی، "خواستی ئێمەیە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی نوێ بنێردرێت."
نەرمین مەعروف لەسەر ئەگەر نەناردنی پشکی هەرێم باس لەوە دەکات کە "ئەگەر دوای دەرچوونی رێنماییەکانیش بەشە بودجەکە بە تەواوی نەگات، نەک تەنیا بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان و پرساندنی دەکرێت، بەڵکو کۆمەڵێک رێکاری دیکەش دەگیرینەبەر."
