دوو بەرپرسی گروپە توندرەوەکان لە رۆژئاوا دەستدرێژی دەکەنەسەر کچە کوردێکی 14 ساڵ

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، لە ناوچەی جندرێس لە کانتۆنی عەفرین دوو بەرپرسی خۆجێی کچێکی کوردیان رفاندووە و دەستدرێژیان کردووەتەسەری
وەک میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان باسیانکردووە، ئەو دوو بەرپرسەی گروپە توندڕەوەکان کە سەر بە ئەنجومەنی خۆجێی جندرێسن، لەبەرچاو کەسوکارەکەی کچێکی کوردیان رفاندووە و کە تەمەنی 14 ساڵە و پاشان هەڕەشەی کوشتنیان لە کەسوکارەکەی کردووە ئەگەر نارەزایی دەرببڕن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو بەرپرسە سەر بە گروپی توندڕەوی سوڵتان سلێمانن کە دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستاندا گرتووە بە پشتیوانی تورکیا، پاش رفاندنی ئەو کچەش دەستدرێژی سێکسیان کردووەتەسەر، روداوەکەش لە ناوەندیك کە ئەو گروپە وەک کەمپی خۆیان بەکاری دەهێنن رویداوە.
سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژئاوای کوردستان دەڵێن، ئەو ناوەندە و چەندین ناوەندی دیکە کە کە گروپە توندڕەوەکان بەکاری دەهێنن، وەک شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی کچان و ژنان دروستکراون و ئەو ژنە و کچە کوردانەش کە دەرفرێندرێن لەو ناوەندەدا دەستدرێژیان دەکرێتەسەر و چەکدارەکان وەک "شوێنی رابواردن"ی خۆیان بەکاریدەهێنن.
