ئاسیاسێڵ: یەکێک لە قوربانییەکانی هێرشەکەی تورکیا لە ناڵپارێز کارمەندی ئێمە بوو

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بڵاویکردەوە یەکێک لەو سێ کەسەی کە لە هێرشە درۆنییەکەی دوێنیی ناحیەی ناڵپارێز گیانی لەدەستدا کارمەندی ئەوان بووە، دەشڵێت، ئەو کەسە بەرەگەز عەرەب بووە و دانیشتووی دهۆک بووە.
لە راگەیاندراویكدا کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بڵاویکردەوە، شۆفیری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هێرشە درۆنییەکەی تورکیا لە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە پێجوێن لە رۆژی هەییندا بووە قوربانی، کارمەندی ئەوان بووە.
ئاسیاسێڵ دەڵێت، قوربانییەکە ناوی "حەسەن ئەحمەد كەشمولەیە و عەرەبی موسڵاویە، هاتبوو سەردانی كچەكەی بكات لە سنوری باشماخ كە خوێندكارە لە كۆلیجی پزیشكی شاری سنە و بیهێنێتەوە بۆ موسڵ."
ئەوەش هاتووە، "دوو كەسەكەی تریان باوك و كچێك بوون بەناوی زیاد مستەفا خدر و كچەكەی لە دایكبووی 2006 بوو دانیشتووی رەشیدیەی موسڵە بۆ هەمان مەبەستی حەسەن كەشمولە كە دراوسێیان بوو وە بۆ هێنانەوەی كچەكەیان بۆ موسڵ" لەگەڵی بوون.
لەکۆتایی راگەیاندراوەکەدا ئەوە هاتووە کە سەرجەمیان خەڵکی موسڵن و بەرەگەز عەرەبن، "بەهۆی باری ناهێمنی موسڵەوە" روویان کردووەتە دهۆک.
