پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەشى پێشبینییەکانى کەشناسى سلێمانى، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەرمیان بەرزترین پلەى گەرمى تۆمار دەکرێت کە 50 پلەیە و لە حاجى ئۆمەرانیش نزمترین پلەى گەرما کە 34 پلەى سەدییە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ لە ناوچە شاخاویەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر: 46
سلێمانی: 44
دهۆک: 45
کەرکوک: 49
هەڵەبجە: 47
زاخۆ: 46
سۆران: 44
حاجی ئۆمەران: 34
گەرمیان: 50
لەبارەى کەشوهەواى سبەینێوە کەشناسى دەڵێت: بە گشتى پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە بە رێژەى یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ و پێشبینییەکان بۆ کەشوهەواى سبەینێ دوشەممە بەمجۆرەیە:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 49 پلەى سیلیزى
هاوکات بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی کوردستان بۆ خۆ پاراستن لە کاریگەریەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردۆتەوە:
- خۆ بە دوور گرتن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ و ماوە دڕێژی تیشکی خۆر .
- خواردنەوەی برێکی زۆر لە ئاو لۆ ھێشتنەوی لەش بە شێداری .
- جێ نەھێشتنی منداڵ لە ناو ئوتومبێل کە رەنگە ببێتە مەترسی لە سەر ژیانیان .
- جێ نەھێشتنی ئەو کەل و پەلانەی کە خێرا ئاگر دەگرن لە ناو ئوتومبێل وەک ئامێرەکانی بارگاوی کردن ، مۆبایل، بۆن ، بۆن خۆشکەری ھەوا .
- ھوشيار کردنەوەی گەشتیاران و دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی کە گونجاون لۆ مەلەکردن .
-سەردانی نەخۆشخانە لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی (خۆر لێدان - ضربة الشمس - Sunstroke ).
