هێزە ئەمنییەکانی ئێران رێگە نادەن باوکی کۆمار یادی مردنی کورە 16ساڵەکەی بکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، حەسەن دەرئوفتادە، باوکی کۆمار دەرئوفتادە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کوژرا،یادی مردنی کورە شانزە ساڵەکەی بکاتەوە.

ماڵپەڕی هەنگاو بڵاویکردۆتەوە کە، بەڕێوەبەرێتی ئیتلاعاتی پیرانشار بانگی حەسەن دەرئوفتادە یان کردووە ودوای پێنج کاتژمێر لە راگیرانی هەڕەشەی لێکراوەو پێی وتراوە لە ساڵڕۆژی کۆچی دوای کوڕەکەیدا بۆی نییە هیچ ڕێوڕەسمێک بگێڕێت. 

هاوکات بە وتەی یەکێک لە  بنەماڵەی دەرئۆفتادە، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەکاتێکدا ماوەی چوار ڕۆژ ماوە بۆ ٢٥ی گەلاوێژ(١٦ی ئاب)، ساڵڕۆژی لە دایک بوونی کۆمار دەرئۆفتادە، باوکیان ئاگادار کردۆتەوە کە بەڕێوەچوونی هەر جۆرە ڕێوڕەسمێک بەو بۆنەیەوە قەدەغەیە.

کۆمار دەرئۆفتادەی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی پیرانشار لە مەودای ٣ مەترییەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و گیانی لەدەست دا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار