پۆلیسی هەولێر: کەسێک 35 دەفتەر دۆلاری لە ماڵی باپیری دزیووە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕی 35 دەفتەر دۆلاری لە ماڵی باپیری دزیووە و لە نوسینگەیەک پارەکانی شاردووەتەوە، تا ئێستاش تەنها 165 ملیۆن دیناری پارەکە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ئەو تۆمەتبارە 300 هەزار و 500 دۆلار، واتە 35 دەفتەر دۆلاری لە ماڵی باپیری دزیووە و پارەکانی لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو شارددبووەوە.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، تا ئێستا تەنها دەستیان بەسەر 165 ملیۆن دیناری پارەکەدا گرتووە و لە هەوڵدان تەواوی پارەکەی تر بدۆزنەوە.

بابهتی پهیوهندیدار
